به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “دانیال نیازی” لاوی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی “شیروان” سه‌ر به پارێزگای خۆراسانی باكوور، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه تۆمه‌تی ناڕه‌وای موحاربه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و شارومه‌نده ڕێكه‌وتی ٢٢ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه پاشان له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شارستانی شیروانه‌وه به موجاربه، به‌شداری له كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی، تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات و هه‌روه‌ها ته‌بلیغ دژ به ڕژیم تاوانبار كراوه. شایانی باسه چالاكان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌باره‌ت به مه‌ترسی له سێداره‌دانی هوشداریان داوه و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه هه‌ڵوێستی توندیان هه‌بێت.
