کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وای قه‌زایی به‌سه‌ر نه‌رگس محه‌ممه‌دی

سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وای قه‌زایی به‌سه‌ر نه‌رگس محه‌ممه‌دی 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،نه‌رگس محه‌ممه‌دیبراوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبل و چالاكی مافی مرۆڤ، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی ٧ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

به‌ وته‌یمسته‌فا نیلیپارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه‌، ناوبراو له‌ لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگا ئینقلابی مه‌شهه‌ده‌وه به‌ تۆمه‌تیسازكردنی گروپ به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتوته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم، حوكمی ٧ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری و هه‌روه‌ها ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ری بۆ ده‌روه‌ی وڵاتی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و چالاكوانه‌ ڕێكه‌وتی ٢١ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، به‌ هۆی به‌شداری له‌ مه‌راسمی حه‌وته‌میخوسره‌و عه‌لیكوردی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا.