کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر “ئه‌شكان مۆروه‌تی” له‌لایه‌ن دادگای سنه‌وه‌

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر ئه‌شكان مۆروه‌تی له‌لایه‌ن دادگای

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی مانگی به‌فرانبار، “ئه‌شكان مۆروه‌تی” لاوی وه‌رزشوانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ موحاره‌به‌ تۆمه‌تبار كرا و‌ مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانی درووست بووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌شكان مۆروه‌تی” له‌ ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری سنه‌ به‌ته‌نێ خۆی له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كه‌ گه‌مارۆیان دابوو به‌شه‌ڕ هات و به‌ ته‌قه‌ی جه‌نایه‌تكارانی خامنه‌یی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌ كرا، به‌ڵام پاش عه‌مه‌لیاتی پزیشكی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندرا و له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و حوكمی موحاره‌به‌ خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌یه‌.