له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی موحاره‌به‌ی به‌سه‌ر دوو لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شنۆ و سه‌حنه به‌ناوه‌كانی “فه‌رزاد محه‌ممه‌دپوور” و “ڕه‌زا ڕه‌سایی” دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رزاد محه‌ممه‌دپوور” شه‌شه‌مین لاوی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری شنۆیه كه له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه حوكمی موحاره‌به‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و لاوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆرتر ڕاگوێزی دادسه‌رای ورمێ كراوه، هه‌روه‌ها “ڕه‌زا ڕه‌سایی” به تۆمه‌تی كوشتنی سه‌رۆكی ئیتلاعاتی سه‌حنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی موحاره‌به‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سێداره بدرێت.