له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی زیندانی ورمێ به ناوی “ئه‌شكان سه‌لیمی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به موحاره‌به تۆمه‌تبار كرا.
“ئه‌شكان سه‌لیمی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا”یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ چه‌نده‌مین جار له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. ناوبراو دوای چه‌ند جار ده‌ستبه‌سه‌ركردن، به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌شكان له كاتی به‌ندكرانی دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژبه خۆی كرا.
