به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سوونیا شه‌ریفی” قوتابی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی ئابدانان له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به موحاره‌به تۆمه‌تبار و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی هه‌یه، سه‌پاندنی ئه‌و حوكمه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و خۆیان ئاماده‌ی شه‌ڕی چه‌كداری دژبه ڕژیم كردووه.
“سوونیا شه‌ریفی” قوتابی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری ئابدانان و له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵی باوكی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گوازرابۆوه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و پاشان بۆ ناوه‌ندی په‌روه‌رده و چاكسازی زیندانی ئیلام گوازراوه‌ته‌وه. به‌پێی دوایین زانیاری “سوونیا شه‌ریفی” ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن دادگاوه به موحاره‌به تۆمه‌تبار كراوه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و لاوانی شۆڕشگێڕ كه‌مپه‌ینێكیان له ژێر ناوی ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕی چه‌كداری ده‌ستپێكردووه و هۆشداریان داوه‌ته ڕژیم كه ئه‌گه‌ر “سوونیا” له‌سێداره بدرێت ئه‌وا شه‌ڕی چه‌كداری ده‌ستپێده‌كه‌ن و تۆڵه‌ی ده‌ستێنن.