له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم لاوێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی ئێلامی به‌ناوی “حه‌میدڕه‌زا ئارامش” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حه‌مید ڕه‌زا ئارامش” سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری ئیلام ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گۆتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا، ناوبراو له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.