له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هه‌باد له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه به ناسناوی “ئومید ڕه‌ش” خه‌ڵكی گوندی “كوسه كههریز” سه‌ر به شاری مه‌هاباد، ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ڕاگوێزرا. ئه‌و به‌ندكراوه پاش ٣٣ ڕۆژ لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات ڕژیمه‌وه، به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیار و پانسه‌د ملیۆنی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.