له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوی “كه‌یوان مامه گڵی“، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی ٦ مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات كراوه. ناوبراو پاش لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیدداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه، به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا و پاشان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری مه‌هاباده‌وه ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.