له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری میاندوئاو به ناوی “شه‌هاب ته‌وان” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێ مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشمانگێك ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه دواتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” له لقی ١٠١ی دادگا ئینقلابی شارستانی میاندوئاو، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.