“ڕوسته‌م باقری” چالاكی سیاسی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری كوهده‌شت، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ناوبراو بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٧٤ ڕۆژه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری خوڕه‌م ئاوا كراوه و هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌دا له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م حوكمه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ بەڕژیم” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی“، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ئه‌و پارێزگایه‌وه به سه‌ریدا سه‌پێندراوه.