له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به هۆی چالاكییه‌كانی حوكمی سێداره‌و ٦ كه‌سی دیكه‌ی خه‌ڵكی هه‌مان شار سه‌رجه‌م حوكمی ٦٠ ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌ك به ناسناوی “كاویس عه‌بدوڵڵا زاده” له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و هه‌روه‌ها ٦ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “سالار بایزیدی ئازه‌ر، هێمن و یوسف مام قادری، مه‌نسوور كه‌ربه‌لایی، سالار سه‌یدڕه‌حیمی و حه‌سه‌ن مامیل ئازه‌ر“، به هۆی چالاكییه‌كانیان له كۆمه‌ڵگادا، سه‌رجه‌م حوكمی ٦٠ ساڵ زیندانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
