کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ و زیندان به‌ سه‌ر سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له‌ ورمێ

سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ و زیندان به‌ سه‌ر سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیانئازادیدا حوكمی سێداره‌ سه‌پێندراوه‌ و هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه‌ش سه‌رجه‌م به‌ ١٥ ساڵ و ١٠ ڕۆژ  زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، به‌ندكراوێك به‌ ناویپژمان سوڵتانیته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستی به‌كرێگیراوێكی ڕژیم، حوكمی سێداره‌ی به‌ سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیڕزگار به‌یگزاده‌ بابامیریته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ وعه‌لی قاسمیته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، به‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌ كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست،هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتوقاچاخی ئێستارلینك بۆ ئێران، سه‌رجه‌م حوكمی ١٥ ساڵ و ١٠ ڕۆژ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. هاوكات یه‌كێك له‌ یه‌ندكراوانی هه‌مان دۆسیه‌ به‌ ناویكاوه‌ ساڵحی، كه‌ به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بێتاوان ناسرا و ئازاد كرا.