به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، پزیشكێكی خه‌ڵكی شاری قه‌زوین كه له كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباردا، بریندارانی ده‌رمان كردووه، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “عه‌لیڕه‌زا گوڵچینی“، هاوكات له گه‌ڵ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌كه‌شی له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه گوشارێكی زۆریان خراوه‌ته سه‌ر.
