به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئارمین نورمحه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی شاری ئیسلامشه‌هر سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ كه‌سی دیكه‌ی به‌شداربووی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له ئێران و كوردستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. جێگای ئاماژەیە ئه‌و هاووڵاتییه به هۆی سووتاندنی بینای بانكی سپه له شاری ئیسلامشه‌هر حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له بهدرهستدا نییه.
