ڕۆژی ڕابردوو، “یه‌عقوب كه‌ریمپوور” هاووڵاتی په‌یڕه‌وی ئایینی یارسان و خه‌ڵكی شارستانی میاندواو كه كاتی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم له شاری میاندواو ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له شاری ورمێ كرا. پاشان ئه‌و به‌ندكراوه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و دواتر له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری ورمێ، به تۆمه‌تی “افساد فی العرض” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل“، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
