“زه‌هرا شه‌هباز ته‌به‌ری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گروپه نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی“، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵه، ڕێكه‌وتی ٢٨ی خاكه‌ڵێوه‌ی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕه‌شت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی لاكانی ڕه‌شت كرا. ناوبراو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو و هه‌روه‌ها له دادگایه‌كی نایاسایی و كورت ماوه‌دا حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
