له ڕۆژانی ڕابردوودا، “”ئه‌میر حسێن قادرزاده” یاریزانی تۆپی پێی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه حوكمی سێداره به سه‌ر ڕۆڵه‌كه‌یاندا سه‌پێندراوه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و یاریزانه چه‌ند ڕۆژ پێش له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بووه و هەتا كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئاسه‌واری ته‌قه‌كانی ڕژیم بەسەر جەستەیەوە دیار بووه.
