به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د موسه‌وی” به‌ندكراوی سیاسی عه‌ره‌ب و ڕاگیراو له به‌ندی پێنجەمی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شه‌یبانی ئه‌هواز كراوه. ئه‌و هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “به‌شداری له كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“ی “عه‌بدولحسێن موجدمی” فه‌رمانده‌ی به‌سیجی شاری دارخوێن، كه له‌بەردەم ماڵه‌كه‌ی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ كوژرا، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
