به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له به‌رده‌وامی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیان له ئێران، یه‌كێكی دیكه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و شارومه‌نده به ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌مین بیگله‌ری” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، كاتی په‌ره‌سه‌ندی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. پاشان ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن لقی ١٥ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی “ئه‌بولقاسم سه‌ڵه‌واتی”، به تۆمه‌تی “موحاربه” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
