به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ساڵح محه‌ممه‌دی” زۆرانبازی له دایكبووی ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٨٥ی هه‌تاوی، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی “محه‌ممه‌د قاسمی هوماپوور” یه‌كێك له هێزه تایبه‌ته‌كانی فه‌راجای ڕژیم، له لایه‌ن دادگای ئینقلابی قومه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و بڕیاره له پێش چاو خه‌ڵك به‌ڕێوه‌بچێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هاووڵاتییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی تاكوو ئێستا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
