له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری ئابدانانی ئیلام، به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د دانیالی، وه‌حید چاوران، ناسر ڕه‌زایی و محه‌ممه‌د حسێن حاسلی، له دۆسیه‌یه‌كی نوێ‌دا حوكمی ١٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان به‌سه‌رداسه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “ناسر ڕه‌زایی و وه‌حید چاوران“، به تۆمه‌تی “گوواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵ“، له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگای شاری ئیلامه‌وه حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، “محه‌ممه‌د دانیالی” حوكمی ٢ ساڵ به‌ندكران و “محه‌ممه‌د حسێن حاسڵی” ساڵ و نیوێك زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه سێ كه‌س له ئه‌م هاووڵاتیانه به ناوه‌كانی “ناسر ڕه‌زایی، وه‌حید چاوران و محه‌ممه‌د حسێن حاسلی” كه له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بوون، پێشووتر هه‌ر یه‌ك له دۆسیه‌یه‌كی جیاوازدا حوكمی ١٢ ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه بۆ زیندانه‌كانی كرمان، مه‌شهه‌د و زاهدان به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه.
