“محه‌مه‌د یونسی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری دێلۆران، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل‌دا“، حوكمی سێ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو به هۆی بڵاو كردنه‌وه هه‌ندێك بابه‌ت سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، له لاپه‌ڕه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری دێهلۆرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه “محه‌ممه‌د” پێشووتر به هۆی چالاكییه‌كانیه‌وه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی ناڕه‌وای به سه‌ردا سه‌پێندراوه.