به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٥٨ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌هاباد، بۆكان، پیرانشار و شنۆ، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هه‌ر یه‌ك سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری به سه‌ریاندا سه‌پێندرا.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ئه‌م هاووڵاتیان به تۆمه‌تی له به‌ر كردنی جلی كوردی، گرتنی وێنه و بڵاو كردنه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌م حوكمه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوودا و به تایبه‌ت پاش شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی ئێران_ئیسرائیل، گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هاووڵاتیان له كوردستان و ئێران به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاتر بووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مه‌ده‌نی حوكمی زیندانیان سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.