له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه هه‌ر یه‌ك حوكمی چوار مانگ زیندانی ته‌عزیریان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “عه‌لی دانشی” و “سامره‌ند وجودی” به هۆی له به‌ر كردنی جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردی، به “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” تۆمه‌تبار كراون و له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه ئه‌م حوكمه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.