به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سوهه‌یلا مه‌تاعی” خه‌ڵكی شاری دێولان و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی مه‌راسمی ٨ی مارس، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو، پاش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ٨ی مارس و به‌شداری ئه‌و هاووڵاتییه له مه‌راسمه‌كه‌دا، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمەوە له شاری دێولان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و چالاكوانه ڕێكه‌وتی ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژ به ڕژیم و بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له ڕێگای میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
