کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندانی ته‌عزیری به‌ سه‌ر چوار چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی خۆی و ته‌ورێز

4 1 6

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی خۆی و ته‌ورێز، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سه‌رجه‌م حوكمی ١٣ ساڵ و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیریان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،ئه‌مین ته‌قی زاده‌، سه‌مه‌د حه‌یده‌ری و ڕه‌زا سه‌لیمیسێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز كه‌ ڕێكه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو به‌ توندوتیژییه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیساز كردنی گروپ به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتوته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم، هه‌ریه‌ك حوكمی ٤ ساڵ و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیریان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ به‌ ناویجه‌واد فه‌تحلووخه‌ڵكی شاری خۆی، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی شه‌ش مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، به‌ڵام هێشتا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خراوه‌ته‌ پاڵی زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.