به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر پێنج لاوی دیكه به‌ناوه‌كانی “مێهدی كه‌ره‌می”، “سوهه‌یل جه‌هانگیری”، “ڕه‌زا ئاریا”، “حسێن محه‌ممه‌دی” و “مه‌هسا محه‌ممه‌دی” دا سه‌پاندووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا حوكمه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دادگای باڵای ڕژیمه‌وه پشتڕاست بكرێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر دوو وه‌رزشوان به‌ناوه‌كانی “مێهدی كه‌ره‌می” و “سوهه‌یل جه‌هانگێری” دا سه‌پاندووه و دوو لاوی به‌شداربوو له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له كه‌ره‌ج، به‌ناوه‌كانی “ڕه‌زا ئاریا” و “حسێن محه‌ممه‌دی” به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجییه‌ك حۆكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و كچێكی لاوی خوێندكار به‌ناوی “مه‌هسا محه‌ممه‌دی” به تۆمه‌تی “بێڕێزی كردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام” له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، حوكمی “فساد قی الارضی” به‌سه‌ردا سه‌پاوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه حوكمی له‌سێداره‌دانیان له‌لایه‌ن دادگای باڵای ڕژیمه‌وه په‌سه‌ند بكرێت و بچێته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه.