به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دادگای ئینقلابی كرماشان هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی به‌ناوی “سامان یاسین” به ئێعدام مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندێكی ڕه‌پ و نه‌یاری كۆماری ئیسلامی بوو كه پاش گیان به‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” پشتیوانی خۆی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ربڕیبوو و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ١١ په‌روه‌نده‌یان بۆ ساز كرد و ڕۆژی ڕابردووش دادگای ئینقلابی كرماشان حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاند كه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.