کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

‏سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر كچێكی لاوی خه‌ڵكی باغمه‌لك

سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر كچێكی لاوی خه‌ڵكی باغمه‌لك 1

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كچێكی لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی باغمه‌لكی ئیسفه‌هانی به‌ تۆمه‌تی موحاره‌به‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوی ئه‌و كچه‌ “شیرین مه‌رعه‌شی” و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیه‌كه‌ پێكه‌وه‌ له‌ به‌رواری ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كران و له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا “شیرین مه‌رعه‌شی” به‌ موحاره‌به‌ و فساد فی الارض تومه‌تبار و حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.