ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، “شەپۆل خزری” لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری 99ی هه‌تاوی، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێوه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، بە ٦ میلیۆن تمەن سزای ماڵی مەحکووم کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شەپۆل خزری” ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ساڵی ٩٩، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه له‌شاری مهاباد دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، کرابوو. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٩٩، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا و ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.