مه‌رزیه مه‌حموودی ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٤٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌رزیه مه‌حموودی به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگاندا دژ به نیزام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” به ٤٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كراوه. ناوبراو پێشتر له پۆستێكی ئینستاگرامی دا ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل و كه‌می پێداویستیه‌كانی ژیانی پێشبینی كردبوو، به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو.