کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی تۆمه‌تی نوێ به‌ سه‌ر ساسان چه‌مه‌ن ئارا له‌ زیندانی ئیلام

سه‌پاندنی تۆمه‌تی نوێ به‌ سه‌ر ساسان چه‌مه‌ن ئارا له‌ زیندانی ئیلام

جه‌واد چه‌مه‌ن ئارا برای ساسان چه‌مه‌ن ئارا هونه‌رمه‌ندی به‌ندكراو له‌ زیندانی ئیلام ڕایگه‌یاند: ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌ سێ تۆمه‌تی تازه‌یان به‌ سه‌ر براكه‌ی دا سه‌پاندووه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤، ساسان چه‌مه‌ن ئارا به‌ مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی له‌ ماڵ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌لایه‌ن ٩ ئه‌ندامی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به‌ “ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ زانیاری ڕێگه‌پێنه‌دراو”، “پڕۆپاگه‌ندا دژی نیزام” و “ته‌بلیغ بۆ ئیسڕائیل” تۆمه‌تبار كراوه‌.