دكتۆر حه‌سه‌ن باقرینیا، مامۆستای زانكۆی زیندانی له به‌ندیخانه‌ی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د كه به تازه‌یی و بۆ جاری چه‌نده‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێ بنه‌مای دیكه تۆمه‌تبار و بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندان گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌سه‌ن باقرینیا به “ته‌بلیغ دژی نیزام“، “پاڵپشتی له ئیسڕائیل“، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “تێكدانی بیروڕای گشتی” تۆمه‌تبار و په‌روه‌نده‌ی نوێی بۆ ساز كراوه. شایانی باسه كه ڕۆژی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، حه‌سه‌ن باقرینیا له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ فاتمه نورادی هاوژینی ده‌ستبه‌سه‌ر و فاتمه پاش یه‌ك ڕۆژ ئازاد كرا.