کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ر فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی باوكی دادخوازی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی

سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ر فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی باوكی دادخوازی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی به‌فرانبار، فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی باوكی دادخوازی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌، له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌ به‌ “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” تۆمه‌تبار كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ لقی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی شاری سنه‌ حازر بووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” وڵامی پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه‌ و به‌رگری له‌ خۆی كردووه‌. پاش به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی كاك فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی، به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.