کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ر ١٠ شارومه‌ندی به‌هایی له‌ ئیسفه‌هان

سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ر ١٠ شارومه‌ندی به‌هایی له‌ ئیسفه‌هان

دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئیسفه‌هان، ده‌ شارومه‌ندی به‌هایی به‌ “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “چالاكی ته‌بلیغی و ئامووزشی به‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی ئیسلام” تۆمه‌تبار كردووه‌.

ناسناوی ئه‌و ده‌ شارۆمه‌نده‌ به‌هاییه‌ به‌ پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران بریتیه‌ له‌: “ندا به‌ده‌خش”، “ئارزوو سوبحانیان”، “یه‌گانه‌ ڕووحبه‌خش”، “موژگان شاهڕه‌زایی”، “په‌ره‌ستوو حه‌كیم”، “یه‌گانه‌ ئاگاهی”، “به‌هاره‌ لوتفی”، “شانا شه‌وقی فه‌ر”، “نگین خادمی” و “ندا عیمادی”. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ده‌ هاووڵاتیه‌ له‌ ڕێكه‌‌وتی یه‌كی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.