له ڕۆژانی ڕابردوودا، “یوونس ئازادبه‌ر” ختانه‌نشینكراو و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی پارێزگای گیلان، به‌بێ هه‌بوونی پارێزه‌ر له‌لایه‌ن لقی ١ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ڕه‌شته‌وه به موحاره‌به، ته‌بلیغ دژی نیزام و هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی دژبه‌ری نیزام تۆمه‌تبار كرا.
“یوونس ئازادبه‌ر” كرێكاری خانه‌نشینكراوی شیركه‌تی موخابرات و له ئه‌ندامانی سه‌ندیكاری كرێكارانی شیركه‌تی گاز و موخابراتی پارێزگای گیلانه كه له ڕێكه‌وتی ٢٨ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢ پاش كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له ماڵه‌ی خۆیدا له شاری ڕه‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی لاكان گوازرایه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه كرێكارییه نه‌خۆشی سه‌رعی هه‌یه و ته‌منی ٦٠ ساڵه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.
