كه‌ریم خۆجه‌سته و یه‌عقووب دره‌خشان كه پێشتر به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كرابوون، ده‌زگای گه‌نده‌ڵی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له په‌روه‌ندیه‌كی تازه‌دا ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسیه‌ی به “به‌غی” تۆمه‌تبار كردووه.
سه‌ره‌تاكانی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كه‌ریم خۆجه‌سته و یه‌عقووب دره‌خشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕه‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی لاكان گوازانه‌وه. دواتر ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و دادگایی كران، به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوودا په‌روه‌نده‌ی تازه‌یان بۆ ساز كراوه و هه‌ر دووكیان به “به‌غی” تۆمه‌تبار كراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕووبه‌ڕووی سزای توند ببنه‌وه.