به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ١٤ كه‌س له به‌ندكراوانی مه‌راسمی ڕۆژی ناشتنی ته‌رمی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی” بۆ كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “حه‌مید عه‌باسپور”، “هاشم مێهرابیان”، “مه‌جید هووشه‌نگ كیانپور”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا فه‌هیم”، “مێهران حاجی هاشمی”، “ئه‌سغه‌ر سه‌یدفه‌ره‌جی”، “ڕامتین به‌نده”، “مه‌سعوود زه‌ینالزاده”، “ئیمان میری”، “سیامه‌ك مه‌سیحپور”، محه‌ممه‌دمێهدی محه‌ممه‌دی ڕه‌هبه‌ری”، “یووسف هووشیار” و “محه‌ممه‌د فه‌رزۆڵڵاهی” له‌لایه‌ن لقی ٧ی لێپێچینه‌وه‌ی دادسه‌رای ئێڤین به “ئیجماع و ته‌بانی” تۆمه‌تبار كراون. شایانی باسه كه سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی دیكه به ناوه‌كانی “نه‌سرین ستووده”، “مه‌نزه‌ر زه‌ڕابی” و “محه‌ممه‌د گه‌راوه‌ند” بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین گوازراونه‌ته‌وه و چاره‌نووسیان نادیاره.
