یەکێتی ئورووپا ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سزای بەسەر شەش کەس و سێ دامودەزگادا بەهۆی بەشداریکردنیان لە بەرنامەی پههبادی كۆماری ئیسلامی و ڕۆڵیان لە گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیە سەپاندووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “محەمەد ڕەزا ئاشتیانی” وەزیری بەرگری و “ئیسماعیل قائان”ی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران و “ئەفشین خەواجەفەرد” جێگری وەزیری بەرگری و بەرپرسی ڕێکخراوی پیشەسازییە ئاسمانییەکانی وەزارەتی بەرگری سزا دراون.