به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، “ناسر به‌كرزاده” به‌ندكراوی كوردی سیاسی له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ، بۆ سێهه‌مین جار حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه، سه‌ره‌تا ڕێكه‌وتی ١٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئه‌لمه‌هدی سپای پاسدارانی ورمێ، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كرابوو. شایانی باسه ناوبراو تاكوو ئێستا، دوو جاری دیكه‌ش له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
