به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “مسته‌فا میهرئایین” چالاكی مه‌ده‌نی دانیشتووی شاری تاران، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی ٨ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو له لایه‌ن لقی ١٥ی دادگا ئینقلابی شاری تارانه‌وه به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“، چالاكی ته‌بلیغی دژ به ڕژیم” و هه‌روه‌ها “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی“، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵ له چالاكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چوونه ده‌ره‌وه له وڵات بێبه‌ش كراوه.
