کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌ما و خۆشی ژنانی گیلانی له‌ ڕه‌شت

سه‌ما و خۆشی ژنانی گیلانی له‌ ڕه‌شت 3

ڕۆژی چوارشه‌مه‌م ١٢ی به‌فرانبار، ڕۆژی ڕه‌شت ناو نراوه‌، به‌و بۆنه‌وه‌ ژنان و كچانی گیلانی له‌ مه‌یدانی شاره‌داری حیجابی ئیجباریان تۆڕ داوه‌ و ده‌ستیان كردووه‌ به‌ سه‌ما و شادیان ده‌ربڕیوه‌.

شاری ڕه‌شت یه‌كێك له‌ كۆنترین شاره‌كانی ئێرانه و مێژوویه‌كی پڕ له‌ شانازی بۆ خه‌بات دژ به‌ داگیركه‌ران و زاڵمان هه‌یه‌. شاری ڕه‌شت و پارێزگای گیلان یه‌كێك له‌ چالاكترین ناوچه‌كانی ئێران له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا بووه‌ و زیاتر له‌ ٢٢ گه‌نجی ئه‌و ئوستانه گیانیان له‌ پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كردووه‌. له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردووشدا به‌ ده‌یان چالاكی مافی ژنان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون.