کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سه‌فه‌ری شەمخانی بۆ مۆسکۆ

سه‌فه‌ری شەمخانی بۆ مۆسکۆ 2

کردەوەی کۆماری ئیسلامی لە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی دژ بە ئۆکراین کاردانەوەی بەربڵاوی لە ئەوروپا و ئەمریکا بەدوای خۆیدا هێناوە و پێدەچێت یەکێک لە بابه‌ته‌ سەرەکییەکانی وتووێژەکانی “عەلی شەمخانی” لە مۆسکۆ بێت.

هاوکات لەگەڵ فراوانبوونی شەپۆلی گەمارۆکانی ئەمریکا و ئورووپا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی لە پێوەندی لەگەڵ ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا، “عەلی شەمخانی” سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی لەم هەفتەیەدا سەفەری مۆسکۆ دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئەفغانستان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ٩ وڵات.