هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی سه‌دی مه‌عبه‌ری شاره‌دارییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستفرۆشان له تاران و شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی ئێران له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا زۆر جار بووه‌ته سه‌ردێری هه‌واڵه‌كان. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلمی هه‌ڵسووكه‌وت و كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ده‌ستفرۆش و كه‌مئه‌ندامێك له ڕه‌شت، ناڕه‌زایه‌تیی زۆر كه‌سی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه. ڕۆژی ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان ده‌ستفرۆشێك له شاری خوره‌م ئاباد خۆی سووتاند. ئه‌م ده‌ستفرۆشه دوای ده‌رگیربوونی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌دی مه‌عبه‌ری شاره‌داری ده‌ستی دابووه ئه‌م كاره. ناوه‌ندی فریاكه‌وتنی خێرای ئۆستانی لۆرستان وێڕای ته‌ئیدی خۆسووتاندنی ده‌ستفرۆشه‌كه وتوویه‌تی كه ” خه‌ڵك ده‌ستیان داوه‌ته خامۆش كردن” و ڕاگواستنی ئه‌م كه‌سه بۆ نه‌خۆشخانه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی شه‌رق: “عه‌لیره‌زا زاكانی، شاره‌داریی تاران وتوویه‌تی كه “بۆ سه‌روساماندانی ده‌ستفرۆشان به‌شوێن شێوازێكی نوێ داین”. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه به‌كرده‌وه بینیمان “شێوازی نوێ”ی شاره‌دار هیچ شتێك نه‌بوو بێجگه‌له هه‌ڕه‌شه و كوته‌ككاری و كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان. له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقدا هاتووه: “شه‌وی سێشه‌ممه دووباره به‌نێری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ئینزباتی له چوارڕێیانی وه‌لیعه‌سر – جمهورییه‌وه تا چوارڕای وه‌لیعه‌سر به دارتێله‌كانی به‌رقه‌وه هه‌ڵاوه‌سرا. به‌یانیی چوارشه‌ممه‌ش به‌رپرسی شاره‌بانی شاره‌داریی ناوچه‌ی ١١ له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كان هاتنه ئه‌م شه‌قامه و ڕێگه‌ی به ده‌ستفرۆشان نه‌دا كه‌لوپه‌له‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ش كه بڵاویان كردبووه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا كه كۆی بكه‌نه‌وه و بڕۆن و یان ئه‌وان بارگه‌وبنه‌یان بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن. به‌ڵام ده‌ستفرۆشان موقاومه‌تیان كرد. له‌سه‌ره‌تادا به خواهیش كه نانیان نه‌بڕن و پێ نه‌نێنه سه‌ر گه‌رووی ژن و منداڵیان. به‌ڵام پیاوێك كه هێزی سه‌وزپۆش ده‌وریان دابوو د‌ڵێت كه بارگه‌وبنه‌یان كۆبكه‌نه‌وه. ئه‌م پیاوه ده‌نگی “نانی ژن و منداڵه‌كه‌مان مه‌بڕن” نابیستێت. پیره‌پیاوێك هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت بۆ ماڵ و ژیانی نان نه‌باته‌وه، بمرێ چاكتره. به‌ڵام پیاوه‌كه نه ده‌نگی خواسته‌كان ده‌بیستێت و نه هاواره‌كان و یه‌ك كه‌ڵام ده‌ڵێت: “به‌ساتیان كۆبكه‌نه‌وه”.
“به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی ڕێكخستنی پیشه‌كانی شاری تاران وتوویه‌تی كه: نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار ده‌ستفرۆش له‌ئاستی پێته‌ختدا بوونیان هه‌یه كه له‌م ژماره‌یه ٥ هه‌زار كه‌سیان له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی شاردا جێگیر كراون. باقیی ده‌ستفرۆشانی دیكه‌ش كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٥ هه‌زار كه‌س ده‌بێت له ڕێڕه‌و و شه‌قامه‌كان كاری ده‌ستفرۆشیی خۆیان درێژه پێده‌ده‌ن.”
ده‌ستفرۆشی پیشه نییه و هه‌زاران ژن، پیاو، پیر، لاو و ته‌نانه‌ت منداڵی ده‌ستفرۆش ڕۆژانه له‌گه‌ڵ گوشار و توندوتیژیی مه‌ئموورانی شاره‌داری و پۆلیس، له‌گه‌ڵ سووكایه‌تی و بێحورمه‌تی له لایه‌ن دووكانداران و هێندێك جار له‌لایه‌ن لات و چه‌قۆكێشه به‌كرێگیراوه‌كانه‌وه به‌ره‌وڕوون. ده‌ستفرۆشان له سه‌رما و گه‌رمادا، به‌رده‌وام و سه‌یار، كه‌لوپه‌له‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یانگێڕن به‌ڵكوو بتوانن هه‌زینه‌ی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. ژنان، منداڵان و پیرانی ده‌ستفرۆش زیاتر له هه‌ر گرووپێكی دیكه له‌گه‌ڵ كێشه و گوشاری جه‌سته‌یی و ڕووحی به‌ره‌وڕوون. ڕاپۆرتی شاره‌داریی تاران سه‌باره‌ت به ده‌ستفرۆشان نیشانی ده‌دات كه چلۆن بێكاری له ناوچه بێبه‌شه‌كانی ئێران و له‌وانه له كوردستان به‌شێك له هێزی كاری ناچار به كۆچكردن بۆ تاران كردووه و ده‌ستفرۆشی بۆ ئه‌وان یه‌كێك له ڕێگاكانی دابینكردنی ژیان له باروودۆخێكی یه‌كجار دژوار و نامرۆڤانه دایه.
ده‌ستفرۆشی پیشه نییه، هیچ ئه‌منییه‌ت و پیشتیوانییه‌ك ده‌ستفرۆشان ناگرێته‌وه. ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌كه‌ونه به‌ر توندوتیژی و هێرشی مه‌ئموورانی سه‌دی مه‌عبه‌ری شاره‌داری. له زۆر حاڵه‌تدا هێزه ئینتزامییه‌كانیش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی شاره‌داری هاوكاری ده‌كه‌ن. سه‌رمایه‌ی كه‌می ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌ر هێرشێكی مه‌ئمووران له‌ناوده‌چێت و یان به‌تاڵان ده‌بردرێت. ده‌ستفرۆشان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه و توندوتیژیی ده‌روونی، زمانی و فیزیكی به‌ره‌وڕوون. به‌ڵام دستفرۆشان چ كه‌سانێكن؟ كرێكارانێكن كه هه‌موو ڕۆژێ ژماره‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ داخرانی ناوه‌نده ئابوورییه‌كان به ڕیزی بێكارانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن. له‌شكری به‌رینی لاوانی خوێندكارن كه دیتنه‌وه‌ی پیشه بۆیان بووه‌ته ئاوات و ئاره‌زوو. ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌ن كه منداڵ و تازه‌لاوه‌كانیان له‌جیات په‌روه‌رده و چێژ وه‌رگرتن له منداڵی و تازه‌لاوی، بوونه‌ته یارمه‌تیده‌ری دابینكردنی بژێوی بنه‌ماڵه. پیاوان و ژنانێكی به‌ته‌مه‌نن كه ده‌یانهه‌وێ ئه‌م قۆناغه له ژیانیان به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه به‌سه‌ر به‌رن و ده‌ستی داوا به‌ره‌و كه‌س ڕانه‌كێشن. هه‌موو ئه‌م ئینسانه شه‌ریف و چه‌وساوه و بێبه‌شانه‌ن كه به‌مجۆره له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه ده‌درێنه به‌ر سووكایه‌تی.
دابینكردنی كار و بیمه‌ی بێكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی، نایاسایی كردنی كاری منداڵان و دابینكردنی پشتیوانیی پێویست بۆ ئه‌وان و بنه‌ماڵه‌كانیان، تاوانبوونی توندوتیژی دژبه ده‌ستفرۆشان له لایه‌ن ناوه‌نده حكوومه‌تییه‌كان، پێكهێنانی كار له ناوچه په‌راوێزه‌كانی ئێران، خواستێكی ده‌ستبه‌جێیی و ئینسانییه كه پێویسته له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زۆرترین پشتیوانیی لێ بكرێت.
یه‌كێك له گرینگ‌ترین خواسته‌كان كه پێویسته له جه‌رگه‌ی خه‌بات دژبه بێكاری ڕوو به سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه گه‌ڵاڵه بكرێت، خواستی دابینكردنی بژێوی بێكاركراوانه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت توانای دابینكردنی كاری بۆ بێكاران نییه، ئه‌ركی سه‌ر شانیه‌تی كه بیمه‌ی بێكاریی گونجاویان پێ بدات تا مه‌جبوور نه‌بن ڕوو بكه‌نه ده‌ستفرۆشی و ئه‌و هه‌مووه سه‌ركوت و بێ حورمه‌تییه ته‌حه‌مول بكه‌ن.