ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومان بنكه‌كانی سپا له كرماشان، به‌ندكراوانی زیندانی دیزڵاوا خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پاش ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای ته‌قه‌مه‌نی و مووشه‌كی سپای پاسداران له شارۆچكه‌ی دیزڵاوا، به‌ندكراوانی زیندانی كرماشان دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كردووه، به‌ڵام گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان ته‌قه‌یان له به‌ندكراوان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له به‌رده‌م زیندانی دیزڵاوا كۆبوونه‌ته‌وه و ڕێگه‌یان نه‌داوه كه‌س له زیندان نزیك بێته‌وه.