به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته په‌روه‌نده‌سازی بۆ چالاكانی مه‌ده‌نی كه دژ به سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئیداره‌ی ئیتلاعات وێرای په‌روه‌نده‌سازی بۆ چالاكانی مافی مرۆڤ، سیم كارتی ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مافی ژنانی كوردستانی سووتاندووه و حیسابه بانكییهكانیانی داخستووه. سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی له كوردستان له حاڵێكدایه كه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له ئاست حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی سنووره‌كانی وڵاتی تێپه‌ڕاندووه و ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌رده‌وام دژ به سزای سێداره خۆپێشاندان ده‌كه‌ن.
