ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، كاسبكارێكی به‌لووچ له شاری میناب به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و هێزه‌كانی تالیبان له شارستانی نیمڕووز چه‌ندین سووختبه‌ر و كۆڵبه‌ری به‌لووچیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، كاسبكارێكی خه‌ڵكی میناب به ناوی قه‌نبه‌ر كه‌شاوه‌رز، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كان گیانی به‌خت كردووه. به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، له ماوه‌ی ده مانگی ڕابردوودا، ١٠٠ شارومه‌ندی به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان ته‌قینه‌وه‌ی مین له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران كوژرا و بریندار بوون كه شه‌ش كه‌سیان منداڵ و پێنج كه‌سی دیكه ژن بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له سنووری كه‌ڵه‌گان ده‌یان ئه‌سپ و هێسری كۆڵبه‌رانی به‌لووچیان كوشتووه و له سنووری شارستانی نیمرووز، هێزه‌كانی حكوومه‌تی تالیبان، ده‌یان سووختبه‌ری به‌لووچیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به سه‌ر پاره و كه‌لووپه‌له‌كانیان دا گرتووه.
