ده‌وڵه‌تی توركیا له درێژه‌ی سه‌ركوتی سیستماتیكی كوردانی باكووری كوردستان، فه‌رمانده‌یه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان “پ.ك.ك”ی له هه‌رێمی كوردستان تیرۆر كرد، هه‌روه‌ها سزای ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هاوشاره‌داری “بسمێللی” دا سه‌پاند و چوار لاوی به بیانووی هه‌ڵپه‌ڕكێ كوردی ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا “گوڵشه‌ن ئۆزه‌ر” هاوشاره‌داری له‌سه‌ركار دوورخراوی شاری “بسمێللی” به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریسته‌كان به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یه‌كی “پ.ك.ك” به ناوی “ئێمره شاهین” هاوڕێ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێكانی ڕۆژی ڕابردوو له چیای گاڕه له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن میتی توركیاوه تیرۆر كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پۆلیسی فاشیستی تورك چوار لاوی كوردی به بیانووی هه‌ڵپه‌ڕكێ له لێوارئاوه‌كانی “كادیكۆی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كردووه كه ده‌نگانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه.