ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌دان، خه‌ڵكی ئارژانتین بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه ده‌وڵه‌تی خاویه‌ر میلی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه پاڕله‌مانی ئارژانتین گه‌ڵاڵه‌ی پێدانی ئیختیاراتی زۆرتر به خاویه‌ر میلی په‌سه‌ند كرد و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه. ناڕازیان به ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانی بۆینس ئایرسیان داخست و هێزه‌كانی پۆلیس به فیشه‌كی پلاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ ڕووبه‌ڕووڕی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه. له شه‌ش مانگی ڕابردوودا، خاویه‌ر میلی نه‌یتوانیوه هیچ یاسایه‌كی نوێ په‌سه‌ند بكات، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ئابووری ده‌ستپێكردووه و چه‌ند ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه كه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.